به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : "فرانک ڤالتەر شتاین مایەر" ڕۆژی پێنجشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "سێرگەیی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا خوزایاری دەست پێ کرانەوەی دانوستانی نیوان مۆسکۆ و واشینگتۆن سەبارەت بە ئا گربڕ لە سووریا بوو.
شتاین مایەر لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا وتی: دوولایەن دەبێ لانیەکم سەبارەت بە دامەزراندنی ئاگربڕێکی کاتی یەکدەنگ ببن کە بوار خۆش کات بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بەو خەڵکەی لەوێدا گیرۆدە بوونە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان پێی داگرت لە سەر ئەوەی کە بە دەسپێبوونەوەی شەڕ ، ڕەوشی سووریا بە لەونێکی یەکجار نالەبار و تۆقێنەر بووە بە کارەساتی مرۆیی.
ماوەیەک لەمەوبەر بە ڕێککەتنی ڕووسیا و ئەمریکا، ئاگربڕێک لە سووریا دامەزرا کە زۆر کەس هیوایان بوو بە پاوەجێ بوونی ئاگربڕ و ڕەخسانی بواری شیاو بۆ ئاشتی لەم وڵاتەدا بەڵام ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا، بەتایبەت بۆردومان کرانی بنکەکانی هێزە سەربازییەکانی سووریا لە دەیرووزوور لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە و داکۆکیی بەردەوامیان لە گرووپە تیرۆریستییەکان، ڕەوشەکەی تەواو ئاڵۆزکاو و نالەبار کردووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٣٥
News ID: 782351
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان داوای لە ڕووسیا کرد هەوڵێکی زیاتر بدات بۆ دامەزرانی ئاگربڕێکی پاوەجێ لە سووریا.